
باسک نێت – خورماتوو
لە ناوچەی دوراجی سنووری قەزای خورماتوو، ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان هێزێکی پێشمەرگە و مەفرەزەیەکی چەکدار ڕووی دا و گومان دەکرێت داعش بووبن.
بەپێی زانیارییەکانی هێزەکەی پێشمەرگە ئاگادار بوونە کە چەکدارەکان نزیک سەنگەرەکانیان بوونەتەوە و لێیان هاتوونەتە دەست و تەقەیان لێکردوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان چەکدارەکان هەڵاتوون و هێزی پێشمەرگە دوایان کەوتوون و کێوماڵی ناوچەکە دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




