تەندروستیكوردستانهەواڵ

وەزیرى تەندروستى هەرێم زانیارى نوێ لەبارەى دۆخى کۆرۆنا و وەرگرتنى ڤاکسین دەخاتەڕوو

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم زانیارى لەبارەى ئامادەکارییەکانیان بۆ روبەڕوبونەوەى جۆرە گۆڕاوەکەى کۆرۆنا دەخاتەڕوو، رێژەى وەرگرتنى ڤاکسینیش لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاشکرا دەکات.

د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەىتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەکاریمان کردوە بۆ روبەڕوبونەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن)، لەحاڵەتى بڵاوبونەوەیدا لە هەرێمى کوردستان .

سەبارەت بە دۆخى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتیانەوە، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم رونیکردەوە، لە مانگى رابردوەوە رێژەى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا زیادى کردوە، بەڵام لە ئاستى پێویستدا نیە.

ئاشکراشیکرد، دوو ملیۆن و (536) هەزار و (199) ژەمى ڤاکسینمان دابینکردوە، لەو ژمارەیەش (68%) یان دراون بە هاوڵاتیان

سەبارەت بە دواین ئامارى توشبوانى کۆرۆناش، د. سامان بەرزنجى وتى ” لە کۆى (378) هەزار و (345) توشبوى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان، حەوت هەزار و (12) کەسیان گیانیان لەدەستداوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close