
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ژمارەى ئەوکۆچبەرە عێراقییانە ئاشکرادەکات کە لەسنورەکانى نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە.
کەریم نورى، بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، بەپێى دواین ئامارى وەزارەتەکەیان ژمارەى ئەو کۆچبەرە عێراقیانەى لە سنورەکانى نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە دەگاتە نزیکە سێ هەزار و (500) کۆچبەر.
ئاماژەى بۆئەوەشکردوە، بەهۆى ئەوەى کە کۆچبەران لە یەک شوێندا کۆنەبونەتەوە، وەرگرتنى ژمارەى راستەقینەیان کارێکى ئاستەمە.
بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئامارێکى دیکەى لەبارەى کۆچبەرانى عێراقى ئاشکرا کرد و رایگەیاند، (50) هەزار پەنابەرى عێراق لەو لاتى سویدان کەمافى مانەوەى فەرمییان نیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەى رابردوودا هەزاران کۆچبەرى عێراق دواى بێ هیوابونیان لەگ ەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا لە بێلاروسەوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق