جیهانهەواڵ

راستی ڤیدیۆی هاتنەدەرەوەی خوێن له‌ حه‌ره‌می كه‌عبه‌

نزیکەی هەفتەیەکە گرتە ڤیدیۆیەك لە چەندین پەیج و هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا خوێن لەسەر زەوی دەبینرێت و چەند کەسێك بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەو خوێنە لە زەوییەکەوە دێتە دەر کە نزیکە لە کەعبەی موسڵمانان.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، مێژووی گرتە ڤیدیۆکە بۆ ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە و ئەو خوێنەی لەسەر زەوییەکە کەوتووە، خوێنی کەسێکە کە لەکاتی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجدا بریندار بووە.

هەرچەندە چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئەو خوێنە، لەیادی لەدایکبوونی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب هاتووتە دەر، هەندێکی دیکەش دەیانگووت ئەوە لە یادی کوشتنی نەوەی پێغەمبەر (حسێن)ـدا دروست بووە، بەڵام بەگوێرەی وەرگێڕانەکانی فرانس پرێس، لە ڤیدیۆکەدا چەند کەسێک بە زمانی ئۆردو قسە دەکەن و باسی رووداوەکە دەکەن، بەڵام ئاماژە بەو پەرجووانە (موعجیزە) نادەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسییان لێوە کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close