جیهانهەواڵ

وەزیری ناوخۆی پاکستان: پێشبینی دەكەین دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن بەرەوپێشچوون بەخۆوە ببینێت

وەزیری ناوخۆی پاکستان:
پێشبینی دەكەین دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن بەرەوپێشچوون بەخۆوە ببینێت

باسک نێت
موحسین رەزا نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان دەڵێت، وڵاتەکەی پێشبینی دەكات بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بێتە ئاراوە، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بە گوێرەی میدیاكانی پاكستان، نەقەوی ئەمڕۆ لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ناتالی بەیکەر باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد، بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست هەنگاوێکی بە گرنگ ناوبردووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو کردنەوەی دەرگای چارەسەری سیاسی.

هیوای خۆشی دەربڕی کە واشنتۆن و تاران دەرفەتێکی ڕاستەقینە بڕەخسێنن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی و ئاشتیانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close