كوردستانهەواڵ

 لێخۆشبوونی سزاكانی هاتوچۆ، بە رێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیکە درێژکرایەوە

لێخۆشبوونی سزاكانی هاتوچۆ، بە رێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیکە درێژکرایەوە

باسک نێت

رۆژنامەی وەقایعی كوردستان لە دوایین ژمارەی بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەتەوە و تێدا هاتووە، بەپشتبەستن بە مادەی هەشت لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەو بڕیارانە درا:

 یەكەم/ درێكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 282 تایبەت بە لێخۆشبوون لە سزاكانی هاتوچۆ، بە رێژەی 20% بۆ شەش مانگی تر تا 30ـی حوزەیران.

دووەم/ وەزارەت و لایەنە پێوەندیدراەكان ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن.

بڕیاری لێخۆشبوون لە 25ـی شوباتی 2025 دەرچووەو چەند جارێك ئەو بڕیارە درێژ کراوەتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close