عێراقكوردستان

نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردراوە لە سبەینێ-وە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێبکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەی دیاریکراوە بەپێی رێکارەکان دەنگدەران دەتوانن بنکەی دەنگدانەکانیان بگوازنەوە، لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە بۆ ئەوانەی کە هاوسەرگیریان کردووە و ئەوانەشی کە هاوسەرگیریان نەکردووە، جگە لەوەی پرۆسەکە تۆمارکردنی ناوی نوێ لابردنی ناوی مردووان لەخۆدەگرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close