بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستاننوسەران

لە قامەتەوە تا قیامەت یارانی خودا زیندوون …!

ئاری عەبدولەتیف✍️باسک نێت

ئەو ھەر خۆی و عەبایەكی بێ باخەڵ بوو، ئەو لە ھۆزی فریشتە بوو، پیاوێك بوو لە نەسلی تەقوا و تاقەت، ورەی سەر گومەزی دڵ بوو، پاش نزیكەی چواردە سەدە لە ھاتنی پەیامبەری ئیسلام، قیتاری ڕابوونێكی ئیسلامیی بۆ نەتەوەیەكی ھەژار خستەڕێ، بزووتنەوەیەكی ڕاگەیاند، ئەو بزووتنەوە، بزووتنەوەی ئیسلامیی بوو.
كە قامەتی كرد، گەلێك بە شوێنیدا ڕابوو، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ھەستاند لە خەو، بە ئیمانێكی ئاسمانییەوە جیھادی دژی حكومەتێكی لائیك و ئینسانكوژ ھەڵایساند.
(شێخ عوسمان عەبدولعەزیز)، سەرەتای سەدەی بیست لەدایك دەبێ و نزیك بە سێ چارەكە سەدە دەبێتە موفەسسیر و موجەددیدی ئیسلام بۆ كورد و نیشتیمانەكەی، ئەو كە ھەستا ئیتر تا ئەبەد بە پێوە وەستا.
لە قامەتی شۆڕش و ھۆشیاریی ئیسلامییەوە، تا قیامەت، ئەم ڕابەری ڕابەرانە، زیندوو دەمێنێتەوە، لە ئێستادا، كاروانەكەی تەنیا و غەریبە، تەنیا حیزبی ئیسلامیی كوردییە كە نانەوێ و ناكەوێ و ناخزێ.
پاش (٢٥) ساڵ لە پەروازی ڕۆحی ئەم كاریزمای ئیمان و ئومێدە، چاوی یەك بە یەكی شوێنكەوتوانی ئاینەكەی، بزووتنەوەكەی، كاروانەكەی، چاوەڕێن بۆ ڕاچەنینەوە و ڕاچڵەكینەوە، بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوەی بوونی ڕەھای ئیسلامێكی ڕاستەقینە، چونكە خۆی وەك پەیامبەران و یاران، با لێرەش نەبن زیندوون، با لاشمان نەبن تا قیامەت بە پێوە، ھیوا و ھەناسەن بۆ ھەستانەوە و لەدایكبوونەوە.

ئیمانی سەر گومەزی دڵمانی

ئاری عەبدولەتیف

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close