
بەپەلە.. ئێران بنکەی ئاسمانی ئرمریکای لە بەحرەین کردە ئامانج
سوپای پاسدارانی ئێران: باسک نێت
لە چواردەیەمین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستەقینەی ٤”، هێزی دەریاییی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی بەرفراوانی درۆنی و مووشەکیدا، بنکەی ئاسمانیی ئەمریکای لە ناوچەی “شێخ عیسا”ی بەحرەین کردە ئامانج.
لەم هێرشەدا ٢٠ درۆن و ٣ مووشەک بەر ئامانجە دیاریکراوەکان کەوتوون؛ لە ئەنجامدا باڵەخانەی سەرەکیی فەرماندەیی و ستافی بنکە ئاسمانییەکە تێکشکێندراوە و کۆگاكانی سووتەمەنییەکەی ئاگریان تێبەربووە، کە بڵێسەی ئاگر و دووکەڵەکەی سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




