عێراقكوردستانهەواڵ

ئەنجامدانی سەرژمێریی، واتە قبوڵکردنی سیاسەتی تەعریبی 100 ساڵەی دەوڵەتی عێراق”.

ئەنجامدانی سەرژمێریی، واتە قبوڵکردنی سیاسەتی تەعریبی 100 ساڵەی دەوڵەتی عێراق”

باسک نێت

ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوو چالاكوان‌و كه‌سایه‌تى دیارى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشكراده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، “سەرژمێریی واتە کۆتایی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ‌و هەرێمی کوردستان”، ده‌شڵێن، “لەو دۆخەی ئێستا کە هەرێم‌و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پێیدا تێپەڕدەبێت، ئەنجامدانی سەرژمێریی، واتە قبوڵکردنی سیاسەتی تەعریبی 100 ساڵەی دەوڵەتی عێراق”.

یەکەم: کورد هیچ ئامادەنییە بۆ سەرژمێریی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، مادەی 140 لەدەستوری عێراق جێبەجێنەکراوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکان.

دوەم: خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم وەک پێویست بۆ ئامادەکارییەکانی سەرژمێریی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

سێیەم: نەبونی “حەقلی نەتەوە” لەفۆڕمی سەرژمێریی، بەزەقی نیازی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە دەردەخات کە بێبەشکردنی نەتەوەی کوردە لەناسنامەی نەتەوەیی.

چوارەم: هەموو ئەوانەی سەدان ساڵە بەهۆکاری تەعریب‌و شەڕی ناوخۆو داعش هاتونەتە کوردستان‌و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، لەشوێنی خۆیان ناونوس‌و تۆماردەکرێن، تۆمارێک کە هەتا هەتایە وەک خۆی دەمێنێتەوەو هێز نییە دوای تۆمارکردنیان جارێکی دیکە بیانگێڕێتەوە ئەو ناوچانەی کە لێوەی هاتون.

پێنجەم: نزیکەی 600 هەزار عەرەبی تەعریب ئێستا لەشاری کەرکوک‌و دەوروبەری نیشتەجێبون، هاوکات، زیاتر لەملیۆنێک عەرەب نیشتەجێی ناو هەرێمی کوردستانن، دوای ناونوسکردنیان لەڕۆژی سەرژمێریی، ئیدی ئەوانە دەبن بەئەمری واقیع‌و لەدەنگدانی داهاتودا لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم‌و هەرێمی کوردستان دەنگدەدەن، بەمەش ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک‌و نەینەواو دیالەو سەڵاحەدین‌و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پڕدەبن لەنوێنەری عەرەبەکانی کوردستان.

شەشەم: فۆڕمی سەرژمێریی هیچ ئاماژەیەکی تێدانییە کە کەسێک وەک بەشێک لەپڕۆسەی تەعریب هاتبێتە کەرکوک‌و ناوچە دابڕێنراوەکان، بەمەش، ئەوەی وەک تەعریب هاتوه‌تە کوردستان بەتەواوی دیزەبەدەرخۆنەی پێدەکرێت.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه‌، “بۆیە، ئێمە پێمانوایە کە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم‌و ئەنجومەنی وەزیران بەتایبەتی‌و کوردستانیان بەگشتیی، تەنا دوو بژاردەیان لەپێشە کە دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرین، یەکەم، هەموو ئەو لایەنانەی کە ئاماژەمان پێکردن دەبێت هاوکاریی یەکدی بکەن‌و هەوڵبدەن کە سەرژمێریی لەعێراق نەکرێت‌و مەرجی ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم وەک ئەوەی لەدەستوری عێراق هاتوە بسەپێنرێت بۆ هەر سەرژمێرییەک لەعێراق، دوەمیش، ئەگەر هەوڵەکان سەریان نەگرت‌و سەرژمێریی دوانەخرا، ئەوا حکومەتی هەرێم بڕیاری بایکۆتی سەرژمێرییەکە بدات‌و نە‌هێڵێت حکومەتی عێراق لەهەرێم سەرژمێریی بکات‌و داوا لەکوردستانییان بکات لەهەر شوێنێک هەن بەهیچ شێوەیەک نە‌هێڵن کارمەندانی سەرژمێریی بێن بۆ ماڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە”.

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، “سەرژمێریی ئەنجامبدرێت، واتە کۆتایی شتێک کە پێی دەوترێت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم (کێشە لەسەرەکان) چونکە ئیدی زۆرینەی عەرەب لەو ناوچانە مسۆگەر دەبێت، لەوەش ترسناکتر بەفەرمی‌و بەیاسایی دەکرێت، لەپاڵ ئەمانە، شتێک بەناوی هەرێمی کوردستانیش نامێنێت، چونکە بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی دەبن بەعەرەب، هەر 10 ساڵی دیکەی دەوێت کە کورد لەهەرێمیش دەبن بەکەمینە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close