عێراقهەواڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی: بەهەموو توانامانەوە پشتیوانی سودانی دەكەین

چوارچێوەی هەماهەنگی:
بەهەموو توانامانەوە پشتیوانی سودانی دەكەین

باسک نێت
چوارچێوەی هەماهەنگی، جەخت لە بەردەوامی پشتیوانیكردنی حكومەتەكەی سودانی دەكاتەوەو، سەركەوتنی بە سەركەوتنی خۆی دەزانێت.

عەقیل ردێنی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: قسەكردن لەبارەی كشانەوەی پشتیوانی لە حكومەتی سودانی، لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە راست نیەو، ئەوان بەهەموو توانای خۆیان، پاڵپشتی حكومەت و سەرۆكەكەی دەكەن و، سەركەوتنی بە سەرۆكەوتنی خۆیان دەزانن.
ردێنی لە لێدوانێكدا، بە ئاژانسی “بەغداد ئەلیەوم”ی وتووە: هەندێك جیاوازی لە دیدو بۆچونەكان هەیە، بەڵام ئەوە مانای ململانێ نیە، ئەو جیاوازیانە كارێكی سروشتیەو، چوارچێوەی هەماهەنگی بەوپەڕی توانایەوە پشتیوانی سودانی دەكات و، كاردەكات بۆ سەرخستنی حكومەتەكەی لەبوارە جیاوازەكاندا.

لەچەند رۆژی رابردوودا، میدیا عێراقییەكان، كۆمەڵێك زانیارییان لەبارەی وردەكاری دواین كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە تەوەرەكانی پرسی ئاشكرابونی تۆڕە سیخوڕییەكە بووە لە ناو نوسینگەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و، بەوهۆیەوە داوا لە سودانی كراوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close