نوسەران

شۆڕشی برسی یەکان بەڕێوەیە….

عبدالعظیم محمد

دەسەڵات داران، ئەی خاوەن کۆشک و ڤێلاکان، ئەی خاوەن داهات و سامانەکان، خاوەن کارگە وکۆمپانیا زەبەلاحەکان، ئەی ئەوانەی سەرەوەت و سامان و داهاتی وڵاتتان خزاندوەتە ژێر زەمینەکانتان، ئەی ئەوانەی هەموو سەرچاوەکانی داهاتتان خستوەتە خزمەتی خۆتان و نەوەکانتان، ئەی ئەوکەسانەی کە میللەتتان برسی کردوو حکومەتتان دادۆشی بۆ حزب و بەرژەوەند خۆتان، ئەی بێ هەستەکان…..

تاکەی بیرێک لەخۆتان ناکەنەوە،ئاوڕێک لەڕەش و ڕووتی ئەم وڵاتە نادەنەوە، دڵنیابن ئەم پەتای کرۆنایە، دەسەڵاتەکەی وەک دەسەڵاتە گەندەڵەکەی ئێوە نیە، کۆمەڵێک بخوات و میللەت برسی ، دەسەڵاتی ئەم بێ جیاوازی خۆی دەسەپێنێ، کاتێک دەگاتە لاتان ان شاءالله، هیچ شتێک دادتان نادات، نەخودای گەورە و پاشانیش نە مێژوو ڕەحمتان پێ ناکات ، باسی چاوچنۆکی دزی و گەندەڵی و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و …..هتد ئێوە دەکات بۆ هەتا هەتایە ئەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و لێتان نابێتەوە……

تاکار لەکار نەترازاوە…..تا میللەت بەبەریۆ ماوە …..تا دۆ و دۆشاو تێکەڵ نەکراوە …بێرێک لەخۆتان بکەنەوە .. ئاوڕێک لەمیللەت بدەنەوە….مووچەکانیان بدەنەوە …مافەکانیان بۆ بگێڕنەوە…. چونکە میللەت خەریکە سەبری ئەیوبی لەدەست ئەدا….ئەوکات کەئەوە ڕویدا ….هێز و دەسەڵاتتان دەبێ ئاوا….

کرۆنا لەماڵەوە بەندی کردووین …ئێوەش دەستان خستوەتە قورقوراگەمان پێکەوە نیەتان هێناوە لەناومان بەرن… بەڵام خەیاڵتان خاوە….ئەم میللەتە ئەنفال و کیمیا باران و لەسێدارەدان چۆکی پێ دانەدا بۆ ئێوەش چۆک دانادا… هاکا بورکانی ناو سنگی میللەت تەقەیەوە و بوبەشۆڕشێک شۆڕشی برسیەکان ئەوکات بۆ کوێ دەچن…ڕەحم بەکەستان ناکرێ ، پەشیمانیش دادتان نادات….

با ئەوەش بوەستێ لە دوا ڕۆژدا لەبەردەم خوای پەروەردگارا وەڵامتان چی دەبێت کاتێک ێتان دەوترێت ..( من اين لك هذا…)

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close