
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌دات، كه له‌سه‌ر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه و جه‌ختی كرده‌وه، “ئه‌وان له مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌دان و كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، كۆچبه‌رانی عێراقی له بێڕووس له مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌دان و كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌وانه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “هه‌موو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ن، رێگری له‌وه بكات كۆچه‌به‌رانی عێراق رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكرێن”.
گوتیشی: “چوونی عێراقییه‌كان بۆ بێلاڕووس به رێگه‌یه‌كی فه‌رمی بووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دیدگایه‌كی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی هاووڵاتییانی عێراقی له‌ده‌ره‌وه داناوه”.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، “عێراقییه‌كان به شێوه‌یه‌كی یاسایی و له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه فه‌رمییه‌كانه‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه”.
ئاشكراشیكرد: “حكومه‌تی عێراق كاری كونسوڵی بێلاڕووسی له به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ڵپه‌ساردووه و هه‌وڵه نیشتمانییه‌كانیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه به‌رده‌وامن، كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی بێلاڕووس گیریان خواردووه”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌یشارده‌وه، كه “ئه‌سته‌مه ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه بزانرێت، كه ئێستا له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه، به‌ڵام هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمی ئاماژه به بوونی 500 كه‌س ته‌نها له‌سه‌ر سنوور ده‌كه‌ن”.
گوتیشی: “ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه ته‌رخان ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس گیرساونه‌ته‌وه”.
پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان كوردن، بووه‌ته مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌لایه‌ن وڵاتی بێلاڕووسه‌وه بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنرێن و له سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له دۆخێكی هه‌ستیاردان، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت و منداڵیان له‌گه‌ڵه و بێ په‌ناگه له ره‌وشێكی كه‌شوهه‌وای سه‌خدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.