كوردستانهەواڵ

یەکەم بەندکراو لە هەرێم بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بەندکراوێک لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەندکراوەکە لە دایکبووی 1976 و لە دادگای کەتنی کفری بەپێی مادەی 457 بڕیاری دەستگیرکردنی هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد لە رۆژی 21 ی حوزەیرانەوە کە دەستگیرکراوەو ڕەوانەی بەشی گرتن و گواستنەوە کراوە.

وتیشی دوای پشكنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و چەند جارێکیش لە بەندیخانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاند،بەهۆی خراپی بارودۆیەوە ئەو بەندکراوە لە رۆژی حەوتی ئەم مانگە رەوانەی سلێمانی کراوە بەڵام ئێوارە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا ژمارەیەک بەندکراو لە زیندانەکانی کوردستاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close