تەندروستیجیهانهەواڵ

ڤایرۆسێکی دیکەی مەترسیدار بڵاوبووەوە

ڤایرۆسی HMPV لە چەند ناوچەیەکی وڵاتی چین، بەتایبەتی لە ناوچه‌كانى باکوور بڵاو بووەتەوە، ئەمەش وای کردووە دەسەڵاتداران لە ئامادەباشیدا بن، زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی تووشبوون لە خوار تەمەنی 14 ساڵدا ڕووی داوە.

باسک نێت

حکوومەتی چین ڕایگەیاند، کە هیچ ڤاکسینێک بۆ ئەو ڤایرۆسە نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چارەسەر تەنها لەڕێگەی چاودێری پزیشکییەوەیە، بۆیە داوا لە خەڵک کرا کە دەمامک ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

هاوشێوەی ئەنفلۆنزای و هاوشێوەی ئەنفلۆنزای HMPV یه‌ كه‌ نیشانەکانی وەک کۆکە، تا، هەناسەبڕکێ و گیرانی لووته‌، بەڵام نەخۆشییەکە دەتوانێت بەرەو هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە یان هەوکردنی سییەکان په‌ره‌ بسێنێت، بەتایبەتی لەوانه‌ى به‌ توندى تووشى بوون.

ڤایرۆسی هەوکردنی سییەکانی مرۆڤ (HMPV) ڤایرۆسێکی کۆئەندامی هەناسەیه‌ و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001 ناسێندرا، هەموو تەمەنه‌کان دەگرێتەوە، بەڵام زیاتر بۆ منداڵانی بچووک و بەساڵاچووان و ئەوانەی سیستەمی بەرگرییان لاوازە، مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردن.

زۆرجار HMPV دەبێتە هۆی هەوکردنی سەرەوە و خوارەوەی کۆئەندامی هەناسەدان، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە یان هەوکردنی سییەکان، کە لە حاڵەتە توندەکاندا دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close