جیهانعێراقهەواڵ

وەزارەتى پەروەردەى عێراق:پلانمان داڕشتووە، بۆ ئەوەى هەنگاوێک پەروەردە ببەنە پێشەوە

باسک نێت

بەرنامەى وەزارەتى پەروەردە دەگۆڕێت
تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیى ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، بە هاوکاریی هەردوو رێکخراوى یونسێف و یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان پلانێکی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتى پەروەردەى عێراق داڕشتووە، بۆ ئەوەى هەنگاوێک پەروەردە ببەنە پێشەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە قۆناغى یەکەمدا 100 هەزار مامۆستا و 30 هەزار قوتابخانە دەخەنە نێو پرۆسەکەوە.
وەک باڵێۆزی ئەوروپا ئاشکراى کردووە، ئەوان کار لەسەر چوار بنەماى سەرەکیی گۆڕانکاریی دەکەن، کە بریتین لە؛
• یەکەم سوود وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیاى سەردەم.
• دووەم بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان قوتابخانە و کۆمەڵگە.
• سێیەم بەشداریی پێکردنى کۆمەڵگەى مەدەنى لە پرۆسەى پەروەردەدا.
• چوارەم بەهێزکردنى تواناى مامۆستایان لە روانگەى زانستى و پەروەردەییەوە.
ساندرا لەتوف، نوێنەری یونسێف لە عێراق دەڵێت، لەم رێگەیەوە عێراق لە هاوکاریی مرۆییەوە دەگوازینەوە بۆ پەرەپێدانێکى ماوەدرێژ و بەردەوام

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close