عێراقهەواڵ

ماڵپەڕە پۆڕنۆگرافییەکان قەدەغە دەکرێت

دادگای فیدڕاڵیی عێراق ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێتیان لە عێراق ناچارکردووە پابەند بن بە بلۆککردنی هەموو پەیج و ماڵپەڕانەی بابەتی نەشیاو و دوور لە نەریتی کۆمەڵایەتی وڵاتەکە بڵاودەکەنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەریەک لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکانیان ناچارکردووە دەستبکەن بە قەدەغەکردن و بلۆککردنی هەموو ئەو ماڵپەڕ و پەیجانەی ڤیدیۆ و پۆستی نەگونجاو بڵاودەکەنەوە.


ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شتە نەشیاوانە لەگەڵ کۆمەڵگە و ئایین و کلتوری عێراقدا ناگونجێن.
بەپێی بەیاننامەی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارەکە قەدەغەکردنی بەرەوپێشبردن و بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی، لەشفرۆشی، هاوڕەگەزبازیی و بەرکەوتن و خراپ بەکارهێنانی کەسانی بەرامبەر” لەخۆدەگرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەکە ئەو ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەش دەگرێتەوە کە دژ بە کلتوور و دابونەریت و بەهاکانی کۆمەڵگە کار دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close