موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە لە وتارێکدا رایگەیاند، “ئیسرائیل بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکانی بەبەرچاو خەڵکی هەمو جیهان و هەمو دەوڵەتەکانەوە پشتگوێ خست، بە ئاشکرا ئاڵنگاری بەرامبەر بە دادگای نێودەوڵەتی نواند، ئەگەر دەسەڵاتدارێک یان دەوڵەتێکی دیکە هەمان کردەوەی ئەنجام بدایە ئەوا دنیایان بەسەردا دەڕوخاند و بە تیرۆر و دەستدرێژتکردنە سەر شەرعیەتی نێودەوڵەتی تۆمەتباریان دەکرد.”
دەشڵێت، “دیموکراسیەت و ئازادی ئەمریکا و کلکەکانی هەڵخەڵەتێنەرن و رێگری لە وڵاتانی دیکە دەکەن جەنگ هەڵبگیرسێنن بەڵام بۆ کچە نازدارەکەی خۆی کە مەبەستی ئیسرائیلە رێگەی پێدەدات، کەواتە ئەمە چ جۆرە دیموکراسیەت، ئازادی و لۆژیکێکە، بەڵکو تەنها خۆبەزلزانین و زوڵم و خوێن رشتنە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکا چاوی خۆی کوێر کردوە و گوێیەکانی کەڕکردوە بەرامبەر بەو کوشتارە بە کۆمەڵەی لە کەرتی غەززە دەکرێت، لەلایەک بەرگری لە جولەدەکات و لەلایەکیش بەرگری لە هاورەگەزخوازی، بەڵام خۆی گێل دەکات لە توندڕەوی دژی ئاین و ئازادییەکانی دیکە.”