ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٤ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٤ دۆلارو ٨٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٨ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكنەكەوتنی روسیا و سعودیە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەهای نەوت رووبەڕووی دابەزینێكی گەورە بوویەوە. 

بەڵام دوای گفتوگۆكانی نێوان هەریەكە لە سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكانی رووسیا و سعودیە  لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەوە،  لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخەكەی جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوەیە. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close