عێراقهەواڵ

عەلی زەیدی: عێراقییەکان لە 30ی ئەیلولی داهاتوودا تەواوبوونی سەروەریی خۆیان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا رادەگەیەنن

عەلی زەیدی:
عێراقییەکان لە 30ی ئەیلولی داهاتوودا تەواوبوونی سەروەریی خۆیان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا رادەگەیەنن

باسک نێت
عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە میانی بەشداریكردن لە ئاهەنگی بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کە لەلایەن فەرمانگەی ئەوقافی سوننە لە بەغداد رێکخرا.

بەرنامەی حکومەتەکەمان رێبازێکی روونی لەخۆگرتووە بۆ ئاوەدانکردنەوەو چاکسازی و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی ژینگەی کاری بەرهەمهێنەر.

پەرۆشین بۆ دروستکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان کە لەژێر سێبەری دەستوردا کار دەکەن.

سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی و سەرجەم دامەزراوە ئایینییەکان دەکەین بۆ رێنماییەکانیان سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی عێراق و گەلەکەی.

جەخت لەسەر پابەندبوون بە پێداویستییەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و تەبا بوونی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی یاسا دەکەینەوە، عێراق نابێتە وێستگەیەک بۆ زیانگەیاندن بە کەسانی تر.

عێراقییەکان لە 30ی ئەیلولی داهاتوودا تەواوبوونی سەروەریی خۆیان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا رادەگەیەنن.

ناوچەکەمان لەسێبەری ئاڵۆزییەكی بەردەوامدا دەژێت کە بووەتە هۆی دروستبوونی دابەشبوون لە رێباز و تێڕوانینە باڵادەستەکانی وڵاتانی ئیسلامی.

ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە دەستگرتن هەیە بە رێبازی پێغەمبەری بەخشدەمان (د.خ) بۆ بەدەستهێنانی یەکێتی لە هەڵوێست و بڕیارەکاندا کە خزمەت بە ئامانج و بەرژەوەندییەکانی گەلەكانمان دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close