ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتینوسەران

شێخی فیکر و سیاسەت

شێخی فیکر و سیاسەت

سەلاحەدین شوانی✍️باسک نێت

دیدارەکەی موستەفا ئەلشەیخ لە بۆدکاستی (اکتشیف) گفتوگۆیەکی ووردو پڕاوپڕ بوو لە ئەزموون و مەعریفەی سیاسی، لەزانستی سیاسەت سەرکردەی سەرکەوتوو ئەو کەسەیە هەمیشە چارەسەرێکی سیحری بۆ کێشەکان پێیە ئەمەش مانای ئەوەنیە سیاسەتمەدار فاڵگرەوەبێ بەڵکو بە پێچەوانەوە بەومانایەی دەزانێت کێ دەیەوێت فاڵی لێبگرێتەوە .

لەزمانەوانیدا بەوکەسانە دەوترێت شێخ کە هەرخۆی ئەو خەسڵەتەی تێدابێ و زاناو دانابێ بە زانستەکان و پێگەی هەبێت لەنێو کۆمەڵگەدا.

لێرە شێخ عیرفان هەر خۆی شێخی فیکرو سیاسەتە ، لە هەموو پێشهاتێکدا وەک بیرمەندو سیاسەتوانێکی حەکیم جوڵەی کردووە و هەر ئەمەش وایکردووە لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەش پرس و ڕاوێژی پێبکرێ و قسەکانی بەهەند وەردەگیرێت، ئەو دەتوانێت لەدەرەوەی پڕۆتۆکۆلەکانیش کاری خۆیبکات .

دیدارەکانی ڕابردووی لە کۆنگرەی ئەنتالیاو زومی میدیاکانی ڕاکێشاو، چاوپێکەوتنی تایبەتی ئەحمەد شەرع بەم دواییانە بووە جێگەی سەرنجی میدیا عەرەبی و جیهانیەکان، لەکاتێکدا بزووتنەوەی ئیسلامی بەهۆی بارودۆخی دوو دەیەی ڕابردووی کەوتبووە ژێر کۆمەڵێک قەیران و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوییانەی عێراق و هەرێمیش بایکۆدی پڕۆسەی هەڵبژادنەکانی کردبوو لە ئێستاشدا هیچ کورسیەکی پەرلەمانی لە بەغداد و هەولێر نییە.

هەستانەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرکردایەتی شێخ عیرفان و شێوازی نوێی کاری سیاسی بە باگراوندێکی ئیسلامی و کوردی کاریکردوەو توانیویەتی لە ئاستی ناوخۆو دەرەوە وەک پارێزەرێکی بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکانی کورد مامەڵەبکات لە ناوچەکە و سەرنجی جیهان بۆ شوناسی ڕەسەنی نەوەکانی سەلاحەدین ڕابکێشێت، ئەو دەیەوێت پێیان بڵێ کە کورد دەتوانێ جیهانی ئیسلام یەکبخاتەوەو وەک مەرجەعێک کۆیانبکاتەوە.

لێرە شێخی فیکر دەیەوێت کارە دروستەکە بکات ئەوەبکات کە بەر لەو کەسی تر دەستی بۆ نەبردبووە و بیری لێنەکردووەتەوە ، ئەمەش لێهاتووی و کاریزمایی ئەو نیشاندەدات هەربۆیەش شایستەی نازناوی شێخی فیکر هەڵدەگرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close