
کات کەمی ماوە و خۆت یەکلابکەوە
کاتی دودڵی و خۆهەڵخەڵەتاندن و خۆفریودان و خەڵک فریودان نییە، کاتی گلەیی و گازندە و دڵخۆشکردنی دوژمن و دووڕووان نییە، کاتی بێ هەڵوێستی و بێ مەوقیفی نییە، (ئەگەر بە دڵیش بێت)، کاتی سۆز نەجوڵان و عەقڵ نەجوڵان نییە، کاتی عەقڵ داخران و ساویلکەیی نییە، کاتی بڕواکردن بە ڕاگەیاندنە چەواشەکارەکان نییە، کاتی نەتەوە پەرستی و مەزهەبیەت و لامەزهبیەت و شتی خیلافی و فەرعی و بچووک و لاوەکی نییە.
کاتی هەستانەوە و بەئەگا هاتنەوەەیە، کاتی ناسینی بەرامبەرەکانمانە، کاتی جوڵانی ئەو فیکر و عەقیدە و بیروباوەڕە شاراوەیە کە چەندان ساڵە دەیخوێنین و دەیڵێینەوە، کاتی ….
بەرە و لایەکان جیابوونەوە، زاڵم و مەزڵوم بەرامبەر یەک وەستاون، سەهیۆنیەت و سەڵیبیەت یەکیان گرتووە.
بەیانی کە سەرەی ئێمە هات هاوار مەکە کوا موسڵمانان، کوا ….، بەیانی گلەیی مەکە.
م.صلاح الدین احمد✍️باسک نێت