كاروانی شەهیدان
مەدالیای زێڕ بۆچی بزووتنەوە چاوی لە ئایندەیە
لەوە شكۆمەندتر نییە حیزبێك بە وەفادارییەكی زۆرەوە ڕێز لە شكۆی شەهیدەكانی و بنەماڵە و كەسوكاریان بگرێت.
ئەم سازبەندەی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە سەرجەم مەڵبەندەكانی ئەوەمان پێ دەڵێت كە ئایندەی بزووتنەوەی ئیسلامیی ڕوونە بە فاكتەری ئەو ڕێز و وەفادارییەی دەیدات بە نەوە و كەسوكاری شەهیدەكانی، چونكە شەهید لە ئەدەبیاتی ئەم حیزبەدا پێگەی خۆی هەیە و كە توانی ئەو پێگە بپارێزێت ئەوا دەشتوانێت ئایندەی بنوسێتەوە.
مەدالیای زێڕ كە بە بڕیاری ڕابەری گشتیی بزووتنەوە ئامادەكراوە، هەر بە تەنیا مادەیەك نییە و بەس، هێندەی بەهێزكردنی سەروەتی مێژووەكەیەتی، هیندەی هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەیە كە داهاتووی پێ بونیاد دەنرێت.
ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٣/١٢/٢٦
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە