عێراقهەواڵ

پەیامی ئێران بۆلایەنە عێراقییەکان؛ دەبێت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رازی بن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت، ئیسماعیل قائانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێران پەیامی وڵاتەکەی بە هەریەک لە لایەنە عێراقییەکان و کوردستانیەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، “دەبێت بەم ئەنجامەی هەڵبژاردنەکان ڕازی بن”.


نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاماژەی بەوەشکرووە، دوای هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیسماعیل قائانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێران بەمەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە سەردانی عێراقی کردووە و پەیامی بە لایەنە عێراقییەکان داوە کە دەبێت بەم ئەنجامەی هەڵبژاردنەکان رازی بن.

باسی لەوەشکردووە، ئەم ڕۆڵەی ئێستا ئێران لە عێراق دەیگێڕێت نە تازەیە و نەکۆنە، بەشێوەیەکی گشتی ئێران لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی ئاسایشی عێراقی بە ئەندازەی ئەمن و ئاسایشی خۆی پێ گرنگە.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەو لێدوانەیدا کە بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە ئاماژەی بەوەکردوە، بەشێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکەی قائانی بۆ عێراق بۆ ئەوەبووە، پەیام بدات بەو کەسانەی خۆیان بە نزیکی ئێران دەزانن تا لەبری ئێران شەڕ نەکەن لە عێراقدا وە بڕیار نەدەن، چونکە وەک هەمیشە ئێران و تویەتی ئێمە خۆمان دەزانین لەکوێ شەڕ دەکەین بۆ شەڕ دەکەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close