عێراق

عێراق دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت

عێراق دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت

باسک نێت

سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بڵاویکردەوە
،هێزەکانی فەوجی 1ـی پیادەی دەریایی، سەر بە لیوای 2ـی دەریایی، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەناسراو دا گرتووە، کە گومانی بەقاچاخبردنی نەوتی لێدەکرێت.

هاتوە،ئەو هێزە ئەرکی پاراستنی بەندەری نەوتی بەسرە و سەکۆی نەوتییە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، بەهۆی گومانی چالاکیی نایاسایی لە ئاوەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە.”

ئاماژەی داوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر کەشتییەکەدا گیراوە، کە کاپتنەکەی ئێرانی بووە لەگەڵ تیمێکی هەشت کەسی کە دوویان عێراقی و ئەوانی دیکەش هیندی بوون هەموویان دەستگیر کراون، چونکە بەبێ ڕێگە پێدانی فەرمی هاتوونەتە ئاوەکانی عێراق و گومانی قاچاخی نەوتیان لێدەکرێت.

ئەوەشی خستۆتە ڕوو کەشتییەکە گواسترایەوە بۆ شوێنی بنکەی دەریایی ئوم قەسر، هەروەها تیمەکەی بەپێی ڕێکارە یاسیاییەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئوم قەسر کرا

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close