دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى نووسراوێکی ئاڕاسته‌ى هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى (ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شاره‌زور، سه‌یدسادق، دوكان و قه‌ره‌داغ) كردووه لەبارەی كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن ئاگاداری کردوونەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لە نووسراوێکدا بۆ ١٠ بەڕێوەبەرایەتی سنووری پەروەردەکەی ڕایگەیاندووە “ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى ناگرێته‌وه و هیچ وانه‌یه‌كى پۆلى نۆیه‌م كورتناكرێته‌وه”.
بڕیارەکەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە کاتێکدایە نزیکی 5 مانگە مۆستایان له‌و سنوره بایكۆتى ناوه‌نده‌كانى خوێندنیان كردوه‌و ئه‌و قۆناغه كه‌مترین وانه‌یان خوێندوه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵیشیان نیشتمانیه، واته پرسیاره‌كان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌هه‌ولێره‌وه هاوشێوه‌ى شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك داده‌نرێت كه له‌سنورى ئه‌و دو پارێزگایه ته‌واوى وانه‌كان خوێندراوه