كەش و هەوا

شەپۆلێکی “بەهێزی” بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شەپولێکی “بەهێزی” بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک هەیە.
محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکەن، یەکەمیان دەکەوێتە دووشەممە و سێشەممە کە لاواز دەبێت، دووەم شەپۆل دەکەوێتە چوارشەممە و کۆتایی هەفتەی داهاتوو، کە “زۆر بەهێز” دەبێت و هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وتیشی، بارانبارینی چوارشەممەی داهاتوو بەهێز دەبێت و مەترسیی دروستبوونی “لافاو”ـیش لە گەرمیان، سلێمانی، کەرکوک و هەولێر هەیە.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلی بارانبارینە تاوەکو 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close