عێراقهەواڵ

 دوێنێ‌ هێزەكانی ئەمریكا بە تەواوی لە عێراق كشاونەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا:
دوێنێ‌ هێزەكانی ئەمریكا بە تەواوی لە عێراق كشاونەتەوە
باسک نێت
بەرپرسێکی حکومەتی عێراق، دەڵێت، دوێنێ‌ یەك شەممە، پرۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق كۆتایهات و تەواوی هێزە شەڕکەرەکان و هێزەکانی پشتیوانی لۆجیستی وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

بەرپرسەکەی حكومەتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای راگەیاندووە، پڕۆسەی کشاندنەوەکە بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتراستکردنەوەیەکی فەرمی لە لایەنی ئەمریکییەوە بڵاونەكراوەتەوە.

عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2024دا لەسەر خشتەیەکی زەمەنی رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا، بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەم ساڵانەی دواییدا نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق جێگیر ببوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close