
جارێکی تر دز چوەتە سەر ماڵێكی كورد لە سنوری خورماتوو ، بزانە چی ڕوویداوە
باسک نێت – کەرکوک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەكی كۆماری قەزای خورماتوو، دوو كەسی دەمامكدار چونەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەكی كورد كە خۆی و هاوسەرەكەی مامۆستان، دوای برینداركردنی خاوەن ماڵ و كەلەپچەكردنی، ئۆتۆمبێلەكەی دزیوە كە لەجۆری لاندگرۆزەرە ( وەنەوشە ) لەگەڵ پێنج ملیۆن دینار.
بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلەكە لەنێوان هەردوو قەزای خورماتوو و داقوق دۆزرایەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




