عێراقهەواڵ

دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك لە عیراق دەستپێدەكات

دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك لە عیراق دەستپێدەكات

باسک نێت

لە عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2026ـی خانەنشینان دەستیپێكرد‌و خانەنشینانی هەرێمی كوردستانیش رۆژی دووشەممەی رابردوو مووچەی مانگی 10ـی ساڵی 2025ـیان وەرگرت.

بانكی رافیدەین لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رێگەی ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی خانەنشینانی شارستانی‌و سەربازی. هەركاتێكیش خانەنشینان كورتەنامەیان پێگەیشت، دەتوانن بچن مووچەكانیان لە لقی بانكەكان‌و ئامێرەكانی پارەكانی ئەلیكترۆنی وەربگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close