جیهانهەواڵ

ئەو کەسەی جێی رەئیسی دەگرێتەوە کێیە

باسک نێت

دوای پشتڕاستکردنەوەی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکە لە ڕووداوی کەوتنەوە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، بڕیارە جێگری یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران محەممەد موخبەر پۆستی سەرۆکایەتی ئێران وەربگرێت بەشێوەی کاتی، هاوکات لەگەڵ سەرۆکایەتیەکانی دیکەی ئێران، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی وڵات لە ٥۰ ڕۆژدا بکات.

محمد موخبەر کێیە؟باسک نێت

محەمەد موخبەر تەمەنی ٦٨ ساڵە.

خاوەنی دوو بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای نێودەوڵەتی و بەڕێوەبردن.

سەرۆکایەتی کۆمیتەی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام خومەینی دەکات کە دامەزراوەیەکی حکومییە و تایبەتە بە کاروباری خێرخوازی.

بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای پەیوەندییەکانی خوزستان بووە.

لە ساڵی ٢٠١٠ یەکێتیی ئەورووپا بە هۆی پەیوەندی بە بەرنامەی مووشەکی ئێرانەوە ناوی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە خرایە لیستی سزاکانەوە.

لە مانگی ئابی 2021، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران وەک جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close