كوردستانهەواڵ

بەرێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر رایدەگەیەنێت، بەھۆی بارانبارینی زۆر و لێڵ بوونی ئاو، ھەرسێ وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز بەشێوەیەكی كاتی رادەگیرێت.

وەك لە راگەیەندراوەكە ئاماژەی پێكراوە، بەهۆی بەرز بوونەوەی لێڵی زێی گەورە بۆ زیاتر لە 2000NTU، بۆیە هەر سێ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز لە كاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە: “پێویستە هاووڵاتییان لەم ماوەیە تاکو رەوشی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. دەست بەکارهێنانی ئاو بگرن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close