جیهانهەواڵ

مەسعود پزشكیان وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران دەستبەكاردەبێت

مەسعود پزشكیان وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران دەستبەكاردەبێت
“پابەندبونی خۆی بە بنەماكانی شۆڕش ئیسلامی و داواكانی خەڵك دووپاتدەكاتەوە”

🔹بە ئامادەبونی عەلی خامنەیی, رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران, بەیانی ئەمڕۆ رێورەسمی دەستبەكاربوونی خولی چواردەمینی سەرۆكایەتی كۆمار لە ئێران دەستیپێكرد, كە تیایدا مەسعود پزشكیان, وەك سەرۆك كۆماری ئێران دەسەڵات لە رابەڕی باڵا وەردەگرێت.
پرۆسەی رادەستكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لەلایەن وەلی فەیهەوە, پاڵپشت بە بڕگەی (9) لە مادەی (110)ی دەستوری ئێران رێكدەخرێت.
لەڕیورەسمەكەدا, كە لەحوسەینیەی ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوەدەچێت, زیاتر لە (2500) بەرپرسی مەدەنی و سەربازی و سەرۆك و مامۆستایانی حەوزە زانستیەكان و زانكۆكان و بوارە جیاوازەكان و كەسوكاری شەهیدان و باڵیۆزی وڵاتان لە تاران ئامادەیبوون.
مەسعود پزشكیان, سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لەوتەیەكدا, پابەندبوونی خۆی بە بنەما سەرەكییەكانی شۆڕشی ئیسلامی و, ئەو بەڵێنانەی داوێتی بەخەڵك لەكاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردن, دووپاتكردەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close