
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
موچەی ساڵی (2025) موچەخۆران بەتەواوی زامنكراوە
باسک نێت
رۆژنامەی (الصباح):
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، مەترسییەكانی تایبەت بە دابینەكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری تۆڕی كۆمەڵایەتی دەڕەوێنێتەوەو جەختدەكات لەوەی موچەی ساڵی (2025) بەتەواوی دابینكراوە.
جەمال كۆچەر، ئەندانی لیژنەكە دەڵێت: موچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری تۆڕی كۆمەڵایەتی و توێژەكانی تر بەتەواوی دابینكراوە بۆ ئەمساڵ، هیچ مەترسیەكی لەسەرنییە، وەك ئەوەی بڵاودەكرێتەوە.
لای خۆیەوە، رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: قسەكردن لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ پارەداركردنی موچەی فەرمانبەران، دوورە لەڕاستیەوە، موچەی بەتەواوی زامنكراوەو حكومەت گەرەنتی داوە لەوبارەیەوە.
ساڵحی داواشی لەلایەنە فەرمییەكان كرد روبەڕوی ئەو پڕوپاگەندانە ببنەوەو رونكردنەوە پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەن، جەختیشكرد: پەرلەمان بەدواداچون بۆ ئەو دۆسیەیە دەكات بۆ زامنكردنی سەقامگیری دۆخی دارایی و ئابوری لەوڵات.