ئابووری

سلێمانی ..نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان دیاریكرا، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (4000) بۆ (5.250) هەزار دینار دەبێت. 

بەڕێوەبەربەراتی گشتی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لەمانگی نیسان (36) دینار دەبێت، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (130) بۆ (145) كاتژمێر كاریان كردووە. 

دیاریكردنی نرخی مۆلیدەكان ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دیاریكرا، بەشێوەیەكی گشتی نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (4000) بۆ (5.250) هەزار دینار دەبێت، نرخەكانیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە روونیكردووەتەوە، موەلیدەكان بۆ مانگی (ئایار) لە كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆ تا چواری شەو لە ئامادە باشیدا دەبن هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close