ڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

گومان لە بەڵێنەكانی كۆمیسۆن هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێكی جیاواز لە هەرێمی كوردستان

گومان لە بەڵێنەكانی كۆمیسۆن هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێكی جیاواز لە هەرێمی كوردستان
باسک نێت
رۆژنامەی (العرب):
بەڵێنەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بەوەی ئەو بۆنەیە بكاتە نمونەیەك بۆ شەفافیەت و پاكێتی و نەبوونی ساختەكاری، پرسیاری لەبارەی ئەگەری بەدیهێنانی وروژاندووە.
بەڵگەی شكستی هەمان كۆمیسیۆن لە بەردەستدایە لەپاراستنی شایستەی هەڵبژاردنی پێشوی پەرلەمانی عێراق، كە جۆرەها ساختەكاری و یاریكردنی بە ئیرادەی دەنگدەرانی تیادا ئەنجامدرا.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەڵێت: هیچ ساختەكارییەك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ناكرێت و جیاواز دەبێت لەوانەی پێش خۆی.
ئەمە یەكەمجارە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە دامەزراوەیەكی حكومەتی فیدراڵییە، سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات لەبری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، كە بە دیارترین گۆڕانكاری دادەنرێت لەبارەی ئەو هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوە.

هەمان ئەم كۆمیسیۆنە سەركەوتوو نەبووە لە زامنكردنی سەلامەتی هەڵبژاردنی پێشوی عێراق، لە ساختەكاری لە قۆناغە جیاكانیدا.

هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ساڵی (2018) بە نمونەیەكی روونی چەندین پرۆسەی ساختەكاری و یاریكردنی بە ئیرادەی دەنگدەران و دەنگەكانیان دادەنرێت، هەر لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و پرۆسەی هەڵبژاردن و تادەگاتە جیاكردنەوەی دەنگەكان و راگەیاندنی ئەنجامەكان.

ساختەكاری تەنها یاریكردنی راستەوخۆ نییە بە سندوقەكانی دەنگدان و دەنگەكانی هەڵبژاردن، بەڵكو پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردن و ئاراِستەكردنیش نایاسایش دەگرێتەوە، بە رێگاو شێوازی جیاوازلەبارەی ئیرادەی دەنگدەران، بە بەكارهێنانی پارەی سیاسی و دەسەڵات و هەژموون، كە ئەوە پرسێكە بە كرداری لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت بە بەرچاوی كۆمیسیۆنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close