
(7) سەربازی ئەمریكا لە ئەنبار برینداربوون
باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا”سنتكۆم”, ئەمڕۆ شەممە, برینداربونی (7) سەربازی سوپای ئەمریكای راگەیاند, لەمیانی ئەو هێرشە هاوبەشەی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامیانداوە.
بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە: (5) لە سەربازەكانیان لەكاتی هێرشەكەدا برینداربوون, دوو سەربازەكەی تریشیان كەوتوونەتە خوارەوە, كە حاڵەتی تەندروستیان جێگیرە.
دوێنی هەینی, شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق بڵاویكردەوە, (14) تیرۆرستیان كوشتووە, كە لەنێویاندا سەركردەی رێكخراوی داعشیان تیادایە, لە پرۆسەیەكی تایبەت, كە دەزگای هەواڵگری عێراق لە بیابانی ئەنبار ئەنجامیانداوە.
هاوكات “سەنتكۆم” رایگەیاند: هێزەكانیان هێرشێكی هاوبەشیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە خۆرئاوای وڵاتەكەی ئەنجامداوە, كە تیایدا (15) ئەندامی رێكخراوی داعش كوژراون.