جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

ئەو باجە گومرگییەی ترەمپ سەپاندویەتی هەناردەی وزەی عێراق ناگرێتەوە

راوێژکاری سودانی:
ئەو باجە گومرگییەی ترەمپ سەپاندویەتی هەناردەی وزەی عێراق ناگرێتەوە
باسک نێت
فەرهاد عەلادین، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە، دەڵێت، هەناردەی وزەی عێراق بە نەوتی خاویشەوە، ئەو باجە نایگرێتەوە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکاوە سەپێنراوە، کاریگەری ئابوريشی لەسەر عێراق زۆر سنوردارە.

راوێژكارەكەی سودانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: لە ئێستادا عێراق مانگانە لەنێوان (7 بۆ 8) ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و پێكهاتەكانی هەناردەی ئەمریکا دەکات. ئەم هەناردەکردنانە بڕبڕەی پشتی هەناردەکردنی عێراق پێکدەهێنن، ڕێوشوێنە گومرگییەکانی ئەم دواییە کاریگەریی لەسەری نابێت.

سەبارەت بە باقی هەناردەکردنەكانی عێراق، سنوردارە لە قەبارە و پانتایی، ئەوەش بەو مانایەیە کاریگەریی ئابوریی ئەو باجانە لەسەر عێراق لە رادەبەدەر سنوردار دەبێت.

جەختیشی کردەوە، هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا بە پتەو و بەهێزی دەمێنێتەوەو، ئەو رێوشوێنانە کاریگەری لەسەر کرۆکی پەیوەندی ئابوری یان دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات نابێت.

فەرهاد عەلادین راشیگەیاندووە، عێراق پابەندە بە قوڵکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە کەرتە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان و پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close