
ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ئیدانەی پلانی داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غە.ززە دەکات:باسک نێت
حکومەتی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غە.ززە و بە هەنگاوێکی مەترسیدار و جێگەی نیگەرانی ناوبرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی فراوانبوونی شەڕ و زیادبوونی ئازارەکانی گەلی فە.ڵەستین کە لە ژێر دەستی ئیسرائیلدا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە. بەیاننامەکە داوا لە وڵاتانی کاریگەر و لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ ڕێگریکردن لەم کۆمەڵکوژییە.
هەروەها، ئیمارەتی ئیسلامی داوای کرد کە دەستبەجێ ئاگربەستێکی هەمیشەیی ڕابگەیەندرێت و ڕێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غە.ززە بدرێت.
ئەم کاردانەوەیە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی سەربازیی تەواوەتیی غە.ززەی پەسەند کردووە، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
جێگای ئاماژەیە، ئەم پلانەی ئیسرائیل ناکۆکی لەنێوان دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو وڵاتەدا دروست کردووە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.




