عێراقهەواڵ

نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێت کەم دەکرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، “نرخی ئینتەرنێت بۆ دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن بەڕێژەی 5% كەم دەكرێتەوە”.

باسک نێت

وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: “کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەت، بڕیارێکی نوێ ڕادەگەیەنێت، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی دامەزراوە میدیاییەکانە لە عێراق، کە بریتییە لە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت، کە بۆ ئەم دامەزراوانە تەرخان کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “كەم كردنەوەكە بە ڕێژەی 50%ی پشکی کۆمپانیاکەیە لەسەر هێنانی بەڵگەی پشتگیری لە کارەکانی دامەزراوەی میدیایی و ناوی کۆمپانیای دابینکەر، کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی وەزیر هات، بەو پێیەی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری ئەم کەمکردنەوەیەی پەسەندکرد وەک بەشێک لە ستراتیژی وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەی ژێرخانی دیجیتاڵی و پاڵپشتیکردنی کەرتی ڕاگەیاندن”.

دووپاتی کردەوە: “ئەم هەنگاوە لە وەڵامی پێویستی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی میدیای عێراقی دێت لە گواستنەوەی زانیاری بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و خێرا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆجی و گرنگی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پاڵپشتکراو و کەمکراوە بۆ دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن”.

ڕوونیشیکردەوە؛ “ئەم کەمکردنەوەیە ئامانجی ئەوەیە، کە دامەزراوەکانی میدیا بتوانن خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیەکانیان بەرەوپێش ببەن و پەیوەندییەکی کاریگەرتر لەگەڵ خەڵکدا بکەن، ئەمەش بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی ئازادی میدیا و ڕۆڵی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی شەفافیەت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close