
حکومەتی سوریا هاوردەکردنی کەلوپەلی لەسێ وڵات قەدەغەكرد و بڕیارەكە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانیش دەگرێتەوە.
باسک نێت
بە پێی بڵاوكراوەی ڕۆژنامەی ئارمانی ئیمروزی فارسی، حکوومەتی نوێی سووریا، فەرمانێکی بڵاوکردەوە و تێیدا کاڵای بەرهەم هێنراو لە ئێران، ئیسرائیل و روسیا بۆ ناو ئەو وڵاتە قەدەغە دەکات.
بەپێی ڕۆژنامەكە، ئەم بڕیارە سنووردارکردنی هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی و ئیسرائیلیش بۆ ناو سوریا دەگرێتەوە.
ڕۆژنامەكە دەشڵێت: ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ ئێران زۆر بەرفراوان بووە و بەڵام ئێستا تورکیا کاریگەریی لەسەر پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان لەو وڵاتە هەیە و جێگای ئێرانی گرتۆتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



