جیهان

دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا خرایە خوارەوە

دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا خرایە خوارەوە

باسک نێت

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا

 شەوی ڕابردو سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا 46 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان بەسەر خاکی چەند پارێزگایەکدا خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

“18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای برایانسک، 11 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای کورسک، 7 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای کالوگا، 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکی پارێزگای تولا تێکشکێندراون، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەسەر خاکی پارێزگای بێلگۆرۆد، و دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر خاکی پارێزگای ڤۆرۆنیژ خرانه‌ته‌ خواره‌وه‌”.

دوای ئەوەی ئۆکرانیا هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدا، ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی لە ناوچەی تولا لە باشوری مۆسکۆ کەوتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close