جیهانهەواڵ

دوو دادوەر لەبەردەم دادگادا کوژران

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبەردەم یەکێک لە دادگاکانی تاراندا دوو دادوەر کوژراون.

باسک نێت

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، لە تارانی پایتەخت، لە بەردەم یەکێک لە دادگاکاندا کەسێک بە تفەنگ هێرشی کردووەتە سەر سێ دادوەری دادگای باڵای ئێران و لە ئەنجامدا دوو کەسیان کوژران و سێیەمیشیان بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، هێرشبەرەکە دوای ئەنجامدانی تەقەکردن و هێرشەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close