نوسەران

لە ژنکوشتنەوە بۆ فڕێدانی لەچک!

لە ژنکوشتنەوە بۆ فڕێدانی لەچک!

دونیا باش تێک هەڵپژراوە؛ کابرا خۆی خاوەنی زانکۆیەکی بیانییە و کولتووری بێگانە بڵاو دەکاتەوە، تەنانەت خوێندکارەکانیشی نازانن دوو ڕستەی کوردی بە جوانی بڵێن، بەڵام هاتووە ئاهەنگ بۆ کولتوور و فەرهەنگی کوردی دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، ئاغا و گەورەکانیان دەستیان لە خوێنی ٦٠ هەزار خەڵکی غـ.ـەززەدا هەیە کە ٧٠٪یان ژن و منداڵن، بەڵام لێرە خەمی لەچک و نیقاب دەخورێت، چونکە لای ئەوان لەچک ڕەمزی تاریکپەرستییە، بەڵام ژنکوشتن تەنیا هەڵەیەکی تەکنیکییە!

مرۆڤ لە بێشعووریی ئەمانە شۆک دەبێت. چۆن ڕووتان دێت باسی ژن بکەن، کاتێک خوێنی هەزاران ژنتان لە گەردندایە؟ چۆن ڕووتان دێت باسی کوردایەتی بکەن، کاتێک تام و بۆنی هەموو شتێکتان لێ دێت، کوردایەتی نەبێت؟ تۆ کە وەکیل و نێردەی کولتووری تێکساس و لاس ڤێگاسیت و دەمت پڕە لە وشەی ئینگلیزی، خەریکی کاری خۆت بە، چیت لە کورد و کوردایەتی داوە!

تۆفانەکە زۆری ڕاماڵیوە و، هەمووانی خستووەتەوە سەر «پلێت»ـی خۆیان. جاران، دەبوو هەفتەیەک خەریکی شەڕی ڕووداوێکی وەها بین، بەڵام ئێستا ئەوەندە بەسە بڵێیت «غـ.ـەززە»، تا هەموو ڕەمزە ساختەکان بکەونە ژێر پێ.

ئارامی مەلا نووری✍️باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close