كوردستانهەواڵ

هاتوچۆى هەولێر: دوو ئۆتۆمبێل کە دوو مانگە کەمینیان بۆ دادەنرێت دەستیان بەسەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، پاش دوو مانگ گەڕان و بۆسە دانانەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى، کە ببونە سەرچاوەی بێزاری دانیشتوانى عەینکاوە و بەحرکە، شەوی رابردوو دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر بڵاویکردەوە، پاش دوو مانگ گەڕان و بۆسە دانانەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى، کە ببونە سەرچاوەی بێزاری دانیشتوانى عەینکاوە و بەحرکە، شەوى رابردوو دەست بەسەر دوو لەو ئۆتۆمبێلانەدا گرتووە، دەشڵێت، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کراوە، بە مەبەستى گرتنەبەرى رێکارە یاساییەکان لە دژیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە دانیشوانی شاروشارۆچکەکانی هەرێم ناڕەزایەتی بەرامبەر دەنگی بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەردەبڕن و دەڵێن، کە بووەتە هۆی بێزارکردنیان و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن چارەسەری ئەو گرفتە بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close