كوردستانهەواڵ

رائد بەهمەن عبدوڵا ئەفسەری پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی

باسک نێت – دوکان

روداوەکەی قەزای دووکان بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بوە لە جۆری فلات کە کۆنتێنەری لەسەر بوە.

بارهەڵگرەکە لە سڵێمانیەوە بە ئاڕاستەی دووکان رۆشتووە، پێش بازگەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.. پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە رۆشتووە و لەناو بازگەکە خۆی بە ١٣ ئۆتۆمبێلی تردا کێشاوە.

بەپی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت شۆفێری بارهەڵگرەکە بەڕەگەز عەرەبە و خڵکی بەغدایە.

لەڕووداوەکەدا ١٥ کەس بریندارن و تا ئێستا لە کەس گیانی لەدەست نەداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close