ئابووریجیهان

نرخی نەوتی برێنت لە جیهاندا نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 63 دۆلار

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی دیكە رووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەهای یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزیك بووەتەوە لە 63 دۆلار و نەوتی ئەمریكیش نزیك بووەتەوە لە 60 دۆلار.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی دیكە بەرزبوەوە و بەهای یەك بەرمیل بە 62 دۆلار و 66سەنت مامەڵەی پێوەكدەكرێت و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 59 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
لە مانگی كانونی یەكەمی 2019وە نرخی نەوتی برێنت نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە، كە بەرترین نرخە بەخۆیەوە بینیبێت، ئەوەش دوای ئەوەهات كە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهان نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد. 
لە مانگی نیسانی 2020دا یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 19 دۆلار و نەوتی ئەمریكیش بووە سفر دۆلار، بەڵام لە دوای ئەو مانگەوە بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close