جیهانهەواڵ

دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس لە کەرتی غەززە مەترسیی برسێتییان لەسەرە

باسک نێت‌

وەزارەتی تەندروستیی حەماس لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، شەوی پێنجشەممە هێزەکانی ئیسرائیل لە شاری غەززە تەقەیان لە ژمارەیەک سڤیلی فەڵەستینیی کردووە کە چاوەڕێی هاتنی هاوکارییە مرۆییەکان بوون
وەزارەتی تەندروستیی حەماس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا 155 بریندار و تەرمی 20 شەهید گەیشتوونەتە کۆمەڵگەی پزیشکیی شیفا، ئەویش بەهۆی بۆردومانکردنی ئیسرائیلەوە بۆ سەر خەڵکیی سڤیل.
ڕووداوەکە کاتێکبووە هێزەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک هاوڵاتییان کردووەتە ئامانج کە چاوەڕێی هاوکاریی مرۆیی بوون لە نزیک دووڕیانی کوێت لە غەززە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە، سوپای ئیسرائیل بە تانک و هێلیکۆپتەر ئەو کەسانەی لە بازنەی کوێت چاوەڕێی وەرگرتنی هاوکاریی و خواردن بوون، کردوویەتییە ئامانج.”
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس لە کەرتی غەززە مەترسیی برسێتییان لەسەرە.
رۆژی حەوتی تشرینی یەکەم ساڵی ڕابردوو، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و نزیکەی 1200 کەس کوژران، لەو کاتیشەوە جەنگ لەنێوانیان بەردەوامە و زیاتر لە 31 هەزار کەس لە غەززە کوژراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close