باسک نێت – چەمچەماڵ
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆمپانیای داناغاز لەکێڵگەی کۆرومۆر، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش بریندارن.
لەنێو قوربانییەکاندا کوردو بیانی هەن.
کاتژمێر 6:40 خولەک بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کۆمپانیای داناغاز لەکێڵگەی کۆرومۆر لەسنوری ناحیەی قادرکەرەم.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە