كەش و هەوا
تەرزە و بارانی بەخوڕ و بەردەوامی ئەبێت

سبەی دووشەمە 20/4/2026 لەئەنجامی بەردەوامی حاڵەتی ناجێگیری کەش و بەرگەهەوا بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و تەرزە و بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە بە شێوەی پچر پچر لەسەرجەم ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و لەهەندێ شوێنیشدا ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ ئەبێت و تەرزە و بارانەکان زۆر بەخور ئەبن و ئەگەری دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش ئەبێت لەگەڵ سپی پۆشبوونی هەندێ شوێن لەئەنجامی بارینی تەرزەی بەهێز ، وە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکتر لە دەریای ناوەراستەوە پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە ، خێرای با لەسەرخۆ و هەندێک کات مامناوەند ئەبێت 10-25کم/ک ئاراستەی باکە لەگۆڕاندا ئەبێت .
بۆ دوو سبەی سێشەمە 21/4/2026 کاریگەری ناجێگیری کەش بەلاوازی لەناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەر هەیە لەهەندێ کات و شوێندا تاوە باران و هەورە بروسکە دروستببێتەوە و پاشان ئێوارەی سێشەم کاریگەریەکانی زیاتر لاواز ئەبێت و کەش و هەوا لەشەودا جێگیر ئەبێتەوە … الله اعلم…
یەکشەمە 19ی نیسان) ی 2026 کاتژمێر 10:40 پێش نیوەرۆ



